=KTML_Bold=لەگەڵ سوودەکانی زۆری خواردنی زەردەچەوە بەڵام لەوانەیە لە هەندێک کەس ببێتە هۆی سەرگێژبوون، هێڵنج و ڕشانەوە، سکچون و ئازاری گەدە، لەم حاڵەتانەی خوارەوە باشترە کە بەکارنەهێنرێت:=KTML_End=
1- خانمانی دووگیان.
2- دایک کە شیر دەداتە منداڵ.
3- پیاو کە گرفتی نەزۆکی هەبێت چونکە دەبێتە دابەزینی ئاستی ڕێژەی هۆرمۆنی پیاوانە و ژمارەی سپێرم.
4- بوونی نەخۆشی بەردی زراو.
5- بوونی نەخۆشی بەردی گورچیلە.
6- نەخۆشی شەکرە دەبێت ئاگاداری دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن بێت ئەگەر لەگەڵ دەرمانی شەکرە بخورێت.
7- نەشتەرگەری: سێ هەفتە لە پێش ئەنجام دانی نەشتەرگەری باشترە نەخورێت.
8- ئەو کەسانەی دەرمانی دژی مەیینی خوێن بەکاردەهێنن لەوانەیە ببێتە هۆی درووستبوونی نەزیفی. [1]