بەشێک لەو کەسانەی لە کاتی گفتوگۆکردن دەترسن، یان فۆبیایان هەیە، یاخود یەکەمین ژوانیانە، تووشی ترس و فشارێکی زۆر دەبن و لە ڕوخساریان ڕەنگ دەداتەوە بەوەی ڕومەتیان سوور دەبێتەوە، ئەمەش هۆکاری هەیە.
بە پێی هەواڵێکی netdoctor، کاتێک کەسێک شەرم دەکات، فشاری دەروونی زیاد دەکات، بەمەش دەمارەکانی ڕوخسار زیاتر دەکشێن بۆ ئەوەی خوێنی زیاتری پێدابڕوات، ئەنجامەکەی ئەوە دەبێت کە کەسەکە ڕوخساری سوور دەبێتەوە.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم دۆخە کاتییە، هەر ئەوەندەی شەرمکردنەکەت نەما و کەمێک لەگەڵ دۆخەکە ڕاهاتیت، ڕوخسارت دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
=KTML_Bold=چۆن بەسەر ئەمەدا زاڵ بیت؟=KTML_End=
1- بە ئەرێنی دەربارەی خۆت بدوێ، متمانەت بە خۆت هەبێت.
2- ئەوە لەبیر بکە کە هەموان سەرنجیان لەسەر هەموو وردەکارییەکانی تۆیە، ئەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە بە ئەگەری زۆرەوە ئەوان سەرنجیشی نادەن.
3- سەرنجت لەسەر ناخی خۆت بێت، بەردەوام لە هەوڵی بەهێزکردنی خۆت بە لە ڕووی دەروونییەوە. [1]