ئەو کەسانەی بەردەوام هەست بە دڵخۆشی دەکەن ڕۆژانە کۆمەڵێک وشە و دەستەواژە هەیە کە ئەگەر بە زمانیش نەیڵێن لە مێشکی خۆیان دەیڵێنەوە و ئەمەش یارمەتیی مانەوەیان دەدات بە دڵخۆشی.
=KTML_Bold=1- ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزن دەبێت=KTML_End=
لە سەرەتای ڕۆژەکەت خۆت بڕیار دەدەیت تەواوی ڕۆژەکە چۆن بیت، ئەگەر لە سەرەتاوە پێشبینی شتی باش بکەیت، ئەوا باش ڕوودەدات.
=KTML_Bold=2- جارێکی دیکە هەوڵ دەدەمەوە=KTML_End=
ئەم کەسانەی دڵخۆشن بە شکستێک و دووان ناوەستن، بەڵکوو چەند جارێک هەوڵدەدەنەوە و سوورن لەسەر ئامانجەکەیان، ئەمەش دڵخۆشیان دەکات.
=KTML_Bold=3- من باشم=KTML_End=
بێگومان ژیان دادپەروەر نییە و هەموو شتێک بە باشی ناڕوات، بەڵام کاتێک ڕێگە نادەیت کاریگەریی نەرێنیت لەسەر درووستبکات، هەستی ئەرێنیت پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=4- سوپاس=KTML_End=
هیچ شتێک لەوە جوانتر نییە سوپاس و پێزانینت هەبێت لەبەرانبەر کارە باشەکان، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕۆژە خۆت کاری باشت کردبوو، سوپاسی خۆت بکە.
=KTML_Bold=5- لە کاتە ناخۆشەکان بەهێزترم=KTML_End=
ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ڕۆژێکی ناخۆشت هەبێت، بەڵام تۆ بەهێزتر بە و پێی مەڕوخێ، ئەمە سوورت دەکات لەسەر ئامانجەکانت. [1]