ناونیشانی بابەت: کێشەی کورد لە دیدی بەشێک لە سیاسی و ڕۆشنبیرانی عەرەب
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#
“عەبدولڕەحمان عەزام پاشا” ئەمیداری گشتی پێشووی کۆمکاری دەوڵەتی عەرەبی لە تشرینی یەکەمی ساڵی (1943) باسی لە هەندێک ڕاستی گرنگ کرد دەربارەی مەسەلەی کورد، قسەکانی ئاڕاستەی عەرەب کرد و وتی: “پێویستە لەسەرمان زیاتر گرنگی بە برا کوردەکانی ئێراق بدەین، خۆشەویستی و ڕێزم بۆ کوردەکانی ئێراق لە ئاستی خۆشەویستی و ڕێزمە بۆ گەلەکەم، کوردەکان نەتەوەیەکی ڕاست ڕەون، دڵسۆزن بۆ نیشتمانی خۆیان، هیچ حەزیان لە خراپە نییە، بۆیە پێویستە لەسەریان وا نەزانن یەکێتی عەرەب زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنێت. هەروەها داهاتووی پێشکەوتنی ئێراق؛ پەیوەندی هەیە بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە، پێویستە لەسەر ئومەی عەرەبی هەموو توانا و ئازادییەکییان بداتێ بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، لەگەڵ ئێمەی عەرەب بە شێوەیەکی ئازاد، هەروەها پێویستە کێشەی کورد لە ئێراق بێ چارەسەر جێنەهێڵین.
“عەزیز شەریف” لە ساڵی (1990) کۆچی دوایی کرد، کەسایەتییەکی ناوداری ئێراق و نیشتمانی عەرەب و جیهانە لە ساڵی (1950) پەڕتووکێکی نووسی؛ بە ناونیشانی ( مەسەلەی کورد لە ئێراق) ، بە شێوەیەکی بەهێز بەرگری لە گەلی کورد و مافی تەواو لە ئازادی و، پێشکەوتنی بۆ گەلی کورد کرد. ئەوەی وتی: تاکە ڕێگای ڕاست بۆ درووستکردنی متمانە لای جەماوەر و شەقامی کوردی، نزیککردنەوەی لە جەماوەری عەرەبی، بتوانین پاڵپشتی کردنی جەماوەری عەرەبی بۆ ئازادی مافی چارەنووسی بۆ نەتەوەی کورد، بە پاڵپشتێکی ڕاست و هەروەها تێکۆشانی سەختی بۆ بە دیهێنانی ئەم ئازادیە تەواو و بێ کەموکوورتییە بە دەست بهێنین.
سەرۆک “جەمال عەبدولناسر” سەرکردەی عەرەبی، سەرۆک کۆماری وڵاتی میسر بوو، هەمیشە بەتوندی، بە دەنگ چارەسەری سیاسی مەسەلەی کورد هاتووە، لە ناو یەکێتی نیشتمانی ئێراق. بۆیە کاتێک هەمیشە دژایەتی شێوازەکانی سەرکوتکردن و، بەکارهێنانی هێزی سەربازی و، هەموو کوشتنێکی دەکرد دژی کورد بێت، هەتا کاتێک فەرمانڕەوایانی ئێراقی “ناسری” بوون لە ساڵی (1963) “عەبدولناسر” بانگی وەفدێکی حکومەتی ئێراقی کرد بۆ چارەسەکردنی مەسەلەی کورد، بەڵام وەفدێکی کوردی، لەو کاتەدا سەردانی قاهیرەی کرد بوو بەسەرۆکایەتی بەڕێز “جەلال تاڵەبانی” بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک ڕاستی بۆ ڕای گشتی عەرەبی، دەربارەی بوونی نەتەوەی کورد؛ وەک گەلێکی ڕەسەن کە لەسەر خاکی نیشتمانەکەی خۆی دەژی، لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە، هەروەها بوونی وەک گەلێکی موسوڵمان، وەک ئومەتی عەرەبی کوردەکان چارەسەری سیاسی بە باشتر دەزانن لە چارەسەری سەربازی.
“جەمال عەبدولناسر” لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ وەفدەکانی ئێراقی لە قاهیرە لە هەمان ماوەی ساڵی (1963) وتی: هیچ کەسێک نکوڵی لە بوونی گەلی کورد ناکات، بۆیە مافی خۆی هەیە لەنێوان ئەو هەموو مافانەدا، تێکۆشانی لەپێناو حوکمی زاتی (خۆبەڕێوەبەری) ، من نازانم بۆچی وشەی حوکمی زاتی دەتان ترسێنێت، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی سیستەمێکی پەیڕەو کردووە؛ لامەرکەزی بوو، بەبێ ئەوەی زیان بە یەکێتی وڵات بگەینێت، نەتەوەی عەرەب بە هێز دەبێت بە بەدەستهێنانی یارمەتیی کورد پاڵپشتی کردنیان لەبەرانبەر دوژمنانی عەرەب.
لە دانیشتنێکی تردا، وتی: کورد هەر لە کاتێکی دووردا دەتوانن دەوڵەتێکی ناوەندی بچووک دابمەزرێنن، لەنێوان وڵاتانی عەرەب تورکەکان و ئێرانیەکان.
لە دوایدا هەندێک هەڵوێست و ڕای لێکچوو دووبارە بوویەوە لە سەرکردەکان و زۆرێک لە کەسایەتییەکان لە پێش هەموویان: موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا و ئەحمەد بن بلا، ئەمە لەگەڵ داننانی حکومەتی ئێراقی بە حکومی زاتی بۆ باشووری کوردستان (کوردستانی ئێراق) لە ساڵی (1970) بە واژۆکردنی لەسەر بەیاننامەی (11-ئازاری 1970) سەرەڕای ئەو شێواندنە گەورەی کرا؛ لە جێبەجێکردن و هەوڵی بەتاڵ کردنەوەی ناوەرۆکەکەی، هەروەها ئەو ئەنجامانەی بە دەست هات لە تراژیدیای خوێناوی بەردەوام بوو هەتا ئەمڕۆ.
هەروەها لەنێوان بیرمەندان و نووسەرانی عەرەبی دەنگی لایەنگری بەرزبووە، بۆ چارەسەری ڕاستی مەسەلەی کورد، یان هەر هیچ نەبێت دەنگە ناڕەزاییەکان لەسەر چارەسەری دامرکانەوەی ئەم مەسەلەیەن بۆ نموونە “کامل چادرچی” بیرمەند و سەرکردەی سیاسی عەرەبی و ناسراو لە ئێراق، لە ماددەیەکی ناسراو، لە دەستووری کاتی ئێراقدا لە ساڵی (1958) داڕشتووە، وتویەتی”عەرەب و کورد هاوبەشن لەم نیشتمانە” کە گیانی بەژداری دادپەروەری لە هاووڵاتی و، درووستکردنی بڕیار و، ئاڕاستەکردنی سیاسەتی وڵات لەنێوان عەرەب و کورد تێدایە.
نووسەر “یاسین” نووسەرێکی جەزائیریە لە ساڵی (1963) ناڕەزایەتییەکی نووسیووە لەسەر جەنگی وێرانکەر لە کوردستانی ئێراق. (پێویستی یەکەمی ئێمە وەک لایەنی عەرەبی و ئیسلامی ناچارکردنە بۆ گوێگرتن بۆ ناڕەزایەتییە توندەکانمان، من شاعیرێکی جەزائیریم، داوا لە برایانم لە جەزائیر، گەلانی عەرەب و جیهان بانگەشە دەکەم کە؛ ئازادیخوازن لە هەموو شوێنێک دەنگیان بەرزبکەنەوە، کوشتنی بە کۆمەڵیش بوەستێن، لە کوردستانیش حوکمی زاتی بە دەستبهێنێت، لە ئێراق دەسەڵاتێکی دیموکراتی دابمەزرێنرێت، کە مەرجێکی پێویست و گرنگە، بۆ یەکێتی عەرەبی.
“ئەنتوان سابیت” کەسایەتییەکی لوبنانییە، لە ماوەی ساڵی (1963) وتی: پێویستە لەسەر هەموو عەرەب هەستن بۆ ڕیسواکردنی سەرکردایەتی سیاسی ئێراقی، دژی بەکارهێنانی هێز بن لەبەرانبەر جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد، لەپێناو چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە ئێراقدا.
“موحسین سەلیم” پەڕڵەمانتاری لوبنانی لە ساڵی (1963) وتی: چارەسەری مەسەلەی کورد لەسەر سێ بنەمایە، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان چینەکانی گەلی ئێراق، هەروەها چارەنووسی نەتەوەی کورد کە دەستەی نەتەوەیەکگرتووکان بڕیاری لەسەرداوە، بە دەستخستنی ژینگەیەکی دیموکراتی لە ئێراقدا.
هەروەها بۆچی ساڵی (1963) ؟ ئەوی زانراوە؛ لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێراقی لە حوزەیرانی ساڵی (1963) جەنگێکی گشتگیری لە دژی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لە ئێراق بەرپاکرد، بووە مایەی لاوازی ئێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بوون بە قوربانی خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان.
لە ڕۆژنامەی (الی الامام) لە (25 نیسانی 1965) خاوەنەکەی نەسیب نەمرە دەربارەی دەستپێکردنەوەی کوشتن لە کوردستان تێیدا هاتووە: لەنێوان کورد و عەرەب پەیوەندی مێژوویی قووڵ هەیە لە ڕووی خوێن-ەوە هاوبەشیان کردووە، نەتەوەی کورد خوێنیان داوە لە بەرگریکردن لە نیشتمانی عەرەب، ئەوەیش “سەڵاحەدین” ناوێکە کە هەموو عەرەب وەک گەورە ڕێزدار ناوی دەهێنن، هەروەک دوو گەلی ڕەسەن پێکەوە گرێدراون، هیچ کاتێک ڕۆژێک کوشتن ڕێگەیەک نەبووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی نێوانمان، ئەگەر ڕوویدایە ئەم ئەزموونە سی ساڵەیەی کوشتن چارەسەی مەسەلەی کوردی نەکردووە، بەڵکوو زیاتر ئاڵۆزی کردووە حکومەتی ئێراقی بەرپرسیارێتی بنەڕەتی نوێبوونەوەی شەڕە لە باکووری ئێراق -کوردستانە نەک کوردەکان کە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
گومانی تێدانییە؛ درووستکردنی فەرمانڕەوایەتی دیموکراتی و قەدەغەکردنی فەرمانی لەناکاو، ئازادکردنی دیموکراتی سیاسی، نەهێشتنی پلانی ناکۆک لەگەڵ مافی مرۆڤ، دەبێتە هۆی دۆزینەوەی تەوەرێکی چالاک، دەووری مەسەلەی کوردی داوە، چارەسەرێکی بۆ دەدۆزێتەوە لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوایی دیموکراتی ڕاست، بێ توانا نییە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان وەک چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد لە ئێراق.
بۆ =KTML_Bold=ئامادەکردنی ئەم بابەتە=KTML_End= کەڵک بینراوە لە پەڕتووکی ” ئێراق لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووە سیاسییەکەی، پارت و ڕێکخراوەکان لە 2005-1908 نووسینی محمەد ظاظا وەرگێڕانی: ئامانج نیعمەت” [1]