ئێوارەی ئەمڕۆ #12-04-2023# #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئێراق کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی# کراوە.
هەروەها گرتنەبەری ڕێککارە یاساییەکان تاوتوێکران، بۆ دادگایی کردنی ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لە ڕووداوەکە. [1]