هەندێک هاوڕێ هەن لە ژیاندا کە لەگەڵیان ئاسوودە نیت، ڕێزی تەواوت لێناگیرێت وەکوو هاوڕێ، لەگەڵ ئەوەی سوپاست ناکەن، ڕەتیدەکەنەوە یارمەتیت بدەن و دوو ڕوخساریان هەیە و کات بە فیڕۆ دەدەن.
=KTML_Bold=بە چەند نیشانەیەک دەتوانیت ئەم جۆرە کەسانە بناسیتەوە.=KTML_End=
1. هەوڵدەدات بتگۆڕێت و کۆنتڕۆڵت بکات، لەبری ئەوەی وەکوو خۆت قبووڵت بکات، هەست بە کەمیی خۆت دەکەیت لەگەڵیدا.
2. هیچ وشەیەکی ئەرێنیان نییە پێتبڵێن، لەبری ئەوە بەردەوام سەرزەنشت و لۆمەت دەکەن.
3. هەست دەکەیت فەرامۆش و پشتگوێ خراویت لەلایەن ئەو هاوڕێیەتەوە، هیچ گرنگییەکت پێنادرێت.
4. هیچ ڕێزێک بۆ سنوورەکانت دانانێت.
5. هیچ کاتێک تۆ بەشداری پێناکات لەو پلانانەی دایدەنێت، بۆ نموونە یادی لەدایکبوون دەکات و تەواوی هاوڕێکانی بانگهێشت دەکات، تەنیا تۆ نەبێت.
6. کاتێک شتێکی هەڵە ڕودەدات، لۆمەی تۆ دەکات و هیچ کاتێک بەرپرسیاریەتی هەڵناگرێت.
7. تەنیا ئەو کاتانەی پێویستی پێتە لەگەڵتدایە، ئەگەر هۆکاری نەبێت لە نزیکی خۆت نایبینیت.
8. لە کاتە خۆشەکانت لەگەڵتدایە، نەک کاتە ناخۆشەکان. [1]