ئەو خانمانەی کە تازە دەبن بە دایک، سێ ڕەمەزانی یەکەم سەخت دەبێ بۆیان، بەهۆی دووگیانبوون و شیرپێدانی خۆیان بە منداڵەکانیان، لەگەڵ ئەوەی لە کاتی شیرپێدان ئاساییە بەڕۆژو ببن، بەڵام پێویستە بیر لە منداڵەکانیان بکەنەوە و بە شێوەیەک نان بخۆن کە ڕۆژوەکەیان کاریگەریی لەسەر شیریان درووستنەکات.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی (the healthy muslims) چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو خانمانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان.=KTML_End=
1- ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە ئەو کاتەی بەڕۆژو نیت، کاتی بەربانگ دوو پەرداخ و کاتی پارشێو دوو پەرداخ ئاو بخۆرەوە، جگە لەوەش لەو نێوەندەدا لایەنی کەم لیترێک ئاو بخۆرەوە.
2- بەبێ پارشێو بەڕۆژو مەبە و ژەمێکی تەواوەتی بخۆ، بەڵام دووربکەوەرەوە لە خواردنی سوورکراوە، لەبری ئەوە پرۆتین و سەوزە و کاربۆهیدرات بخۆ.
3- چەند کاتژمێرێکی کەم پاش بەربانگ، دووبارە ژەمێکی سوک بخۆ کە پڕ بێت لە ماددەی خۆراکی، وەکوو تۆپی خورما، کێکی گێزەر، یان تۆپی خورما و کەرەی عەلی بابا.
4- لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا حەبی ڤیتامینات وەربگرە، بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەو ماددە خۆراکیییانە بکاتەوە کە لە خواردنەکەدا بەدەستی ناهێنیت.
5- ڕاستە کە ماندوو دەبیت، بەڵام کاتی شیرپێدانی منداڵەکەت کەم مەکەرەوە، هاوشێوەی جاران لە کاتی خۆیدا شیری پێبدە.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەم ڕێنماییانەت جێبەجێکرد و هێشتا ئەم نیشانانەت تێدا دەرکەوت، باشترە بەڕۆژو نەبیت:=KTML_End=
1- سەرنجی نیشانەکانی جەستە بدە؛ وەکوو وشکبوونەوە و سەرئێشە، سەرگێژخواردن و تۆخبوونی ڕەنگی میز.
2- سەرنجی نیشانەکانی منداڵەکەت بدە؛ ئەگەر منداڵەکەت کێشی کەمبوەوە و تا ئاستی تێربوون شیری نەخوارد، یان وەکوو جاران دایبییەکەی تەڕ نەبوو، واتای ئەوەیە ڕۆژوەکەت کاریگەریی لەسەر شیرت درووستکردووە. [1]