خاڵان خوازا مەزن ئەکەن، مامان برازا بزر ئەکەن.
خاڵ: برای دایک، مەزن: گەورە، بزر: ون. لە کوردەواردا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بنەماڵە و خێزان بە جۆرێکە کە خاڵ هەمیشە پشتیووانی و دەستگیرۆیی خوشکەزا دەکات، بەڵام هەر ئەو خاڵەی کاتێک دەبێتە مام و برازای بۆ پەیدادەبێت، بەو شێوەیە پشتیووانی برازای ناکات. [1]