خەبەربدەن بەهێزی نەجرت، کارەکەر کارەکەری کرد.
هێزی نەجرت: مەبەست لە یەزدی جورد یان یەزدی گوردە، یەکێکە لە پاشا کوردەکانی دەوڵەتی ساسانی، مێژووی پەندەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ڕووخانی دەوڵەتی ساسانییە بە دەستی ئیسلام، واتە: دنیا پڕبووە لە شەڕ و شتی سەیر، خەڵکی بوودەڵە و بێ ناونیشان هاتۆتە پێشەوە و خانەدان و ناوداران دەسەڵاتیان لەدەستچووە. [1]