خەبەری دوور درۆیە.
خەبەر: هەواڵ، گەیشتنی هەواڵی ناخۆش لەهەر کات و شوێنێکدا بێت یان لە هەر کەناڵێکەوە بێت، هەرچۆنێک بێت ناخۆشە، بەتایبەتیی گەیشتنی هەواڵێک کە لە جێگەیەکی دوورەوە هاتبێت، ڕاستی و درووستی و ساغکردنەوەی کاتی دەوێت، بۆیە ناکرێت هەر هەواڵێک گەیشت ڕاستەوخۆ باوەڕبکەیت. [1]