خەزێنە هەمیشە لە وێرانەدا شاراوەتەوە.
خەزێنە: خەزنە بەو جێگەیە دەوترێت کە زێڕ و کاڵای گرانبەهات تێدا حەشاردرابێت. وێرانە: مەبەست لە شاروێرانە یان جێگەیەک کە لە کۆندا ئاوەندابووبێت، مێژوویەکی درێژ بێت کەسی تیانەژیی، پەندەکە بە کچێکی شۆخی ڕێکوپێک ئەوترێ کە لە بنەماڵە و ماڵێکی هەژاردا ژیان بەسەربەرێت.[1]