خەسوو وتوویەتی: بووکم بەهاوین منداڵی ببێ، کچم بە زستان.
خەسوو: مەبەست لە دایکی بووک یان زاوایە، خەسوو هەمیشە کچەکەی زیاتر خۆشدەوێت مەبەستییەتی شتی باشی تووشبێت، وەک لە بووکەکەی، لەکاتی منداڵبووندا، ئارەزووی کردووە کچەکەی لە زستاندا منداڵی ببێت و بووکەکەی لە هاویندا، چونکە ئەو ئافرەتانەی لە هاویندا منداڵیان دەبێت. زووتر دەست بە ئیش دەکەنەوە و ماندوودەبن بەڵام لە زستاندا ئیش و کار کەمە، کەمتر ماندوودەبن.[1]