ناو: محەمەد
ناوی باوک: نووری محەمەد عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1918
ڕۆژی شەهیدبوون: #09-06-1963#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شاعیر ناوی تەواوی (محەمەد نووری کوڕی محەمەد عەلی موسا ئاغا) یە. سەرەتای خوێندنی لە (زانستی) دا دەستیپێکردووە. برای شیری مامۆستا (#ئیبراهیم ئەحمەد#) ە و شیری دایکی یەکتریان خواردووە.
ڕۆژی یەکشەممەی (09-06-1963) سەرانی بەعس، لەناو شاری سلێمانیدا (قەدەغەکردنی هاتوچۆ) یان ڕاگەیاند. دەستیان بە ڕەشبگیرکردنی هاووڵاتییان کرد، خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکرد. بەبێ دادگا سەدان کەسیان گوللە بارانکرد. ئەو کارە نامرۆڤانەیە لە مێژووی شاری سلێمانیدا بە (دادگای دۆڵەکە) تۆمارکراوە.
شاعیریش یەکێکە لە شەهیدانی ئەو کارەساتە. لەو ڕۆژەدا لە ماڵ چۆتە دەرەوە بۆ نان کڕین. لە ڕێگەدا دەیگرن، دوای کاتژمێر و نیوێک، لەسەر جنێونەدان بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (#مەلا مستەفا#) ، لەناو حامیەی سلێمانیدا گوللە بارانی دەکەن. دوای (14) ڕۆژ ماڵەوەیان هەواڵی شەهید کردنی دەبیستن.
شەهید محەمەد نووری بە تەنیا لەناو چوار دیواری حامیەدا ئەکرێت بەژێر خۆڵەوە. [1]