خەنان بێ و کوزەڵە نەخوا.
خەنان: پشکوتوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کووزەڵە: گیایەکی کەمێک توونی ئاوبەهارییە، لە دەم کانیاوەکان بەشێوەیەکی سرووشتی دەڕوێت، گەڵاکەی وەک کەرەوز وایە (فەرهەنگی خاڵ) لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەزاران جۆر گیا لە وەرزە جیاوازەکاندا دەڕوێت، لە گیان دەرمانیدا هەر یەکەیان بۆ جۆرە نەخۆشییەک بەکاردێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە نەخۆشبێت و قسەنەکات. [1]