خەیار کاتێک خۆش بوو، یەکی بە شاییەک بوو، کە دووی بوو بە شاییەک ئیتر هیچ.
شایی: ناوی جۆرێک پارەی سەردەمی شایە، بەهایەکی کەمی هەیە، خەیار کاتێک بەهادارە کە سەرەتای پێگەشتنی بێت چونکە ئاودار و بەتامە، دواتر کە بڕی پێگەشتنی زۆر بوو، ئەو بەهایەی نامێنێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتێک یان کاڵایەک کاتێک بەهای هەیە کە کەم بێت، کاتێک زۆربوو بەهاداری نامێنێت.[1]