خرس دەستی ئەبێت، پیاو دەستی نابێ.
خرس: ورچ، لەگەڵ ئەودا ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، دەکرێت لانەی هەبێت و لەناو دارستاندا بە جۆرێک ژیانی هەبێت، لەگەڵ ئەودا گەر دۆخێکی تایبەتیی بۆ بێتەپێش، بەژێردەستەیی مرۆڤ ڕازییە، بەڵام مرۆڤ گەر لە دنیادا هیچ سامان و دارایی و ماڵێکی نەبێت، بەژێردەستەیی ڕازی نابێت، گەر ژێردەستەش بوو، هەوڵی ڕزگاربوون دەدات. [1]