ناونیشانی بابەت: مێژووی ڕەقنەبوونی چووک و چەند زانیارییەکی نەبیستراو لەسەری
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
مێژوویەکی کۆنی هەیە، بە جۆرێک هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا.
- کۆنترین تۆمارکراوی ئەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 8 لە هندستان - تۆمارکراوە.
- لە کۆندا بڕوا وابووە کە ڕەقنەبوونی چووک بەهۆی ژنەکەوەیە کە ئارەزووی سێکسی نەماوە.
- هەر لە سەدەی هەشتەمدا پیاوانی ڕۆمای کۆن و یۆنان تەلیسمی ئەندامی زاوزێی کەڵەشێر و بزنیان لە مل دەکرد، پێیانوابوو ئەم تەلیسمانە وەک دەرمان کاردەکەن و توانای سێکسی زیاد دەکەن.
- لە سەدەی 13دا ئەلبێرتۆس ماگنووس پێشنیاری خواردنی ئەندامی نێرینەی گورگی برژاوی وەک چارەسەرێک بۆ لاوازی سێکسی کرد.
- لە ماوەی کۆتایی سەدەی 16 و 17 لە فەرەنسا، لاوازی سێکسی پیاو بە تاوان دادەنرا، هەروەها بە هۆکاری یاسایی قبووڵ دەکرا بۆ جیابوونەوە. کە پسپۆڕانی دادگا پشکنینیان ئەنجام دەدا. [1]