بابەت: یاداشت
نووسین: #شێرکۆ عادل دەباغ#
لە ڕۆژێکى وەک ئەمڕۆدا 35 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتی#01-08-1987#، شارەدێی#نەوجول# ئازادکرا.
بۆ چوون بۆ چالاکيەک کە نزيکەى 320 پێشمەرگە کۆکرابوينەوە لە بەتالێۆنەکانى 9ى #سلێمانى# و 7ى #هەورامان# و 4ى #گەرميان# و 15ى #قەرەداغ#
بۆ گرتنى شارەدێى نەوجول لە 1-8-1987 سەربە محافەزەى سەلاحەدين لە ناوچەى گەرميانى خواروو لە ماوەى کەمتر لە کاتژمێرێک شارەدێیەکە ڕزگارکرايەوە کە پێشتر جەيشى ئێراقى خەڵکەکەى دەرکردبوو کردبويە سەربازگە و تيايدا 83 جاش بەديل گيران، (وێنەکە دوو ڕۆژ پاش شەڕەکەيە لەسەر ترکتۆرەکە کەسى دووەمم-لە پشتى جامانەسوورەکەى پێشەوە دانيشتووم، ديلەکانيش لە دواوەى ترکتۆرەکەن)، دووهەفتە پێش ئەم ڕووداوە هێزەکەى #مامەڕيشە# چوون بۆ گرتنى دوو ڕەبيە لەم شارەدێیە بەڵام بەداخەوە دوو شەهيديانداو گەڕانەدواوە، بۆيە خەڵکى ئەو گوندانە لە خۆشيا شيرينيان بەسەردا هەڵەداين ژنان هەلهەلەيان لێ دەدا لە گوندەکانى: #زنانە# و #وارنێ# و #خەپە کوێر# و #قووم پەڵکە# و #لەفتى ئاغا# و ئەوانى تر.
$لە پێش تۆمارکردنی ئەم داستانەدا، ئەم ڕووداوەم بەسەر هات:$
((دوپشکێکى زەردى گەرميانى هاتە ناوشەڕواڵەکەمەوە و 7 جار پێوەیدام، دنيا تاريکى کردبوو لەسەر سەکۆيى ژێر دارتوى ئاوايى گوندێکى گەرميان ڕاکشابووين (پشومان دەدا ڕێگايەکى دوورى چەند ڕۆژەمان بڕيبوو لە قۆپيەکانى قەرەداغەوە بۆ قوڵايى گەرميانى خواروو)، دوپشکەکە لەسەر دارتوەکەوە کەوتە سەر قاچم و لەوێشەوە چووە ناو شەڕواڵەکەم و هەتا توانى و ژەهرى تيابوو پێوەدام حەوجار گەستمى منيش لە هاوار و هەڵپەڕکێ زياتر هيچم پێنەدەکرا تا گرتيانم و دوپشکيان تۆپان و لەبرى دەرمان لەقتووە ژەنگاویيەک دا نەوتيان بۆ هێنام کردم بەسەر قاچمدا، کەوەک لوولە زۆپا ئاوسابوو لە حەوت لاوە کوونکوون ببوو !هاوڕێکانم ئەيانووت پوزت خڕوخەپان بوە!.
[1]