ئێوارەی ڕۆژی #08-03-2023#، هێزێکی تایبەتی یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر باخی #لاهور شێخ جەنگی# و #پۆڵاد شێخ جەنگی# بەرپرسی پێشوی دژەتیرۆری یەکێتی و شەش کەسیان دەستگیرکرد.
دوای مانگێک لە ڕووداوەکە سریەیەکی لیوای 104ی پێشمەرگە کە ڕاستەوخۆ بەستراون بە سکرتاریەتی مام جەلالەوە لە باخەکان جێگیر کراون و تا ئێستا #14-04-2023# باخەکان نەگەڕێنراونەتەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، باخەکان بە موڵکی ئیدارەی گشتی حزبەکەی دەزانێت و ئامادە نییە بیگەڕێنێتەوە.
باخەکان دەکەونە نێوان گوندی کێلە سپی و شەقامی 100 مەتری #سلێمانی# و هەردوو باخەکە دەکەونە بەرانبەریەکتر و شەقامی کێلەسپی و داود بڵاخ بە نێوانیاندا دەڕوات.
تیمێکی تایبەتی یەکێتی لە باخەکان چەند دەرگایەکیان گۆڕیووە و دواتر بردوویانن کە دەرگای تایبەت و سکویریتی بوون و دەرگای ئاساییان لە شوێنی داناوە.
دوای جوڵاندنی هێز بۆ سەر باخەکان، ئاساییشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی هەڵکوتانە سەر باخەکان ڕایگەیاند ئەو باخانە بۆ مەشق پێکردنی چەکداری نایاسایی و حەشاردانی چەک بەکارهاتوون. [1]