خوا حەقی بزنی کۆڵ، لە بزنی شاخدار ئەسێنێ.
کۆڵ: شوانکارەی کورد بەو جۆرە بزنانە دەڵێن کە شاخیان نییە، واتە: بزنی بێ شاخ، لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا ستەمکار و ستەملێکراو هەیە، کەسانێک هەن لە دەسەڵاتدان و کەسانێکی تر دەچەوسێننەوە، پەندەکە کەسێکی زەبوونی ستەملێکراو ئەیڵێ: بە زۆردارێکی ستەمکار، ڕۆژێک دێت باجی ستەمەکەی دەدات و تۆڵەی لێدەسەندرێتەوە.[1]