کوورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری مێژوویی کوردی زۆر دەگمەن ونایاب کە بۆ یەکەم جارە دەیبینن ....
تێکست: جەمیل مەلاقەرە
فیلم: ئەرشیفی نیشتمانی کۆماری ئەرمەنستان/یەریڤان
زمان: .....
تایتڵ: پیتی کریلیکی
میوزیک: کلاسیکی کوردی
هەندێک لە مەشهەدەکان کوردانی #ژەنگار# ن
لەو فیلمە ڤیدیۆییەدا چەند لایەنێکی کۆمەڵایەتی و گوندیاتی و ژیاری و ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی و شانۆیی کوردەکان ئەرمەنستان نیشان دەدا و هەروەها نمایشی کۆبوونەوەیەکیشی تێدایە کە ڕووناکبییری ناودار حاجی جندی لە پشت سەکۆدارەکەدا وتار بۆ ئامادەبوەکان دەدا کە یەکەمجارە حاجی جندی و ئەمینی عەڤدال و خەلیلی مرادۆڤ و ئەزنیڤا ڕەشیدو مەخمەدۆڤ و جاسمێ جەلیل و قارەمانی جەنگی جیهانی دووەم سەمەندی سیابەندۆڤی نووسەر و خاوەنی داستانی خەج و سیابەند و ... هتد جگە لە ڕەسمی فۆتۆگرافی بە ڤیدیۆیی ببیندرێ و قسە بکەن لەنێوان بەشداربووەکانی سیمینارەکەشدا چەندین کەڵە ڕووناکبیری دیکەی کورد بەدەردەکەون کە چەپڵەش لێدەدەن ، وەکو: خەلیلی چاچان کە بیست و چوارساڵ بەڕێوبەری ڕادیۆی کوردی #یەریڤان# بوو ، ڕووناکبیر جاسمی جەلیلی ناودار ، نووسەر و ڕووناکبیرو دانەری ڕێزمانی کوردی لە قەوقازستان ئەمینی عەڤداڵ ، نووسەر و ئەدیب نادۆیێ مەخمەدۆڤ ، ئەوە لە ساڵی 1947 زایینیە لە ئەرمەنستان ، پێدەچی سیمینارەکەی ناو فیلمە دیکۆمێنتاریە سیمینارێکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بی![1]