سەرچاویەکی باڵاو ئاگادار، هۆکاری سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ ڤاتیکان ئاشکراکرد.
بەهۆی فشارەکانی ئێراق و تورکیا لەسەر کەیسی نەوتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ڤاتیکانی کردووە و لەگەڵ پاپا فرانسس، پاپای ڤاتیکان کۆبوونەوەی کردووە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، نێچیرڤان بارزانی وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر #هەولێر# سەردانی ڤاتیکانی کردووە و داوای کردووە، لە بابەتی ئەو کەیسەدا ڤاتیکان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە کەمکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر هەولێر.
نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا بێهیوا بووە، کە پشتگیری هەڵوەشانەی ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا دەکەن، بۆیە پێیوابووە دەتوانن لە ڕێگەی ڤاتیکانەوە ئەو فشارانە کەمبکەنەوە و هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش لەو بارەوە بگۆڕن. [1]