ناونیشانی بابەت: درووستکردنەوەی دەوڵەتی کوردستان
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#
دیاکۆ بە یەکێک لەژیرترین پیاوە مەزنەکانی کوردستان دادەنرێت، یەکەمین سەرکردەی میدیایەکە توانیوێتی هێزێکی گرنگ درووست بکات و ڕووبەڕووی ستەم و زوڵم و داگیرکاری ئاشوریەکان ببێتەوە.
لە مێژووی دێرینی کوردستاندا دیاکۆ کەسایەتی و کارەکتەرێکی گرنگ بووە بۆ درووستکردنی دەوڵەت و هەوڵی بنیادنانی نەتەوەیەکی سەربەخۆ ی داوە لەچوارچێوەی میدیاو دەوڵەتی میدیای مەزن، کە بەیەکخەری نەتەوەی کورد دادەنرێت لەرووی جوگرافیاو زمان و ئایین و ڕەگەز و نەتەوە و کلتورو شارستانی و مێژووە، ئەم کارەگرنگەش بۆ بەهێزی و دادپەروەری و لێهاتووی دیاکۆ دەگەڕێتەوە.
میدیەکانیش وەکوو یەکخەری نەتەوەی کورد مێژووى دەرکەوتنیان لەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ (2000) ساڵ پ.ز. بە گەلى هندۆ ئەوروپى ناسران. دەگەڕێنەوە سەر ڕەگەزى ئارى.
وەک لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە (ماد – مید ) بە کوڕى یافسى کورى نوح دادەنرێت وەک لەم دەقەدا هاتووە ( ( هولاء موالید بنى نوح ، سام ٌ حامُ یافپ ، ومن مولد لهم من النبیین بعد الگوفان بنو یافپ: جرمرُ وماجوج و ماداى ویاوان وتوبال و ماشک تیراس ) . میدیەکان نەوەى (مد) ى کوڕى یافس ى کوڕى نوحن.
وەک چۆن ئاشوریەکان بە نەوەى (ئڕشور ) ى کوڕى سامى کورى نوح دادەنرێن. ئەم کۆمەڵە یە لە ساڵى 1800 پ.ز بەرەو باشوورى ڕۆژهەڵات و بەرەو خۆراوا هاتون و لەوآ تێکەڵ بە کاشیەکان بوون. دواتر بەرەو ناوچەکانى میسۆپۆتامیا هاتن و نیشتەجێ بوون. بۆ یەکەم جاریش وەک گەل ناوى میدیاکان لە یاداشتى ساڵنامەى پاشاى ئاشورى (شلمنێرى سآیەم – 858 – 824 ق.م ) ساڵى 836 پ.ز هاتووە، کە باس لەوە دەکات چۆن میدیەکان ڕێگایان لە سوپاى ئاشور گرتووە لە کاتى داگییرکردنى ناوچەکانى زاگرۆسدا بە شێوەى (ماداى) ناوى میدیەکانى هێناوە. لەنێوان دەریاچەى ورمێ و نێوان دەشتە بەرزەکانى هەمەدان دا دەژیان و ناوەندى دەستەڵاتەکەشیان لە باشووری ئەو دەریاچەى ورمێ بووە. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین مێژووى دەرکەوتنیان لەسەر شانۆى ڕامیاری و سەربازیدا بۆ سەدەى نۆى پ.ز بگێڕینەوە. دواتر بناغەى دەوڵەتێکیان دانا و (هەمەدان-ئەگبەتانە) یان کردۆتە پایتەختى دەوڵەتەکەیان.
ئەوەی لێرەدا گرنگە باسی دیاکۆیە، هیرۆدۆتس (دیاکۆ (727 – 675 پ.ز) بە دامەزرێنەرى دەوڵەتى میدیەکان دادەنێت، هەروەها بە یەکخەرى خێڵە میدیەکانیشی دادەنێت وەک (بووسیان، پارتاکینان، ئیستروخانیان، ئاریزانتیان، بودیان، موغان) و هەروەها توانى هاوپەیمانیەک درووست بکات و هێزە ناوچییەکان یەکبخات و بناغەى دەوڵەتێکى دامەزراند و بووە جێى مەترسى بۆ دەوڵەتى ئاشور. هەروەها دەوڵەتى ماننا کۆڵەکەیەکى تربوو بۆ بە هێز بوونى ماد لە ڕووى فەرهەنگى و شارستانییەتى و ئابووریەوە.
دیارە ئەمەش لەوەوە هاتووەکە دیاکۆ خۆی کەسێکی بەتوانا بووە وخاوەن ژیریەکی بێهاوتا بووە وتوانیوێتی (27) میروهۆزی ناوچەکە بخاتەژێردەستەڵاتی خۆیەوە و هاوپەیمانی ویەکێتییەکی نەتەوەیان لێ درووست بکات.
دوای یەکخستنی میروخێڵە میدیەکان لەچوارچێوەیەکی یەکێتی نەتەوەیدا، کارێکی تری زۆرگرنگی ئەنجامداوە، ئەویش درووستکردنی کۆشکی پاشایەتی بوو لەهەمەدانی پایتەختی میدیا کە بەقەڵای (حەفت حەسار) ناسراوە، لەهەزار ژوور پێکهاتووەو بورجی بابل لەرسەر شێوەی ئەم کۆشکە دروسکراوە. هەروەها هێرۆدتس دەڵێت: ( دیاکۆ پیاوێکی بەهێزودادگەربووە، هەمووکات هەوڵی ئەوەی داوە لەناوخەڵک وخێڵەکەی خۆیدا دادپەوەربێت، چونکە پێی وابوو نادادی و ستەمکاری شەڕو کێشە درووست دەکات لەناوخەڵک و لایەنەکاندا.
ئەوخەسڵەتانەشی وای کرد لای خەڵک خۆشەویست بێت و وەک سەرۆکی خۆیان هەڵیبژێرن و ببێتە فەرمانڕەوا و پاشایەکی بەهێزی دادپەروەر. هەروەها لەومایەدا لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی میدیا دزی و ڕاوروت بڵاوبۆتەوە، بۆیە دیاکۆ دەیەوێت یاسیاک دابنێ و ئەودیاردەیە بنبڕبکات.
بۆئەم مەبەستە بە هاوکاری کە سەنزیەکانی خۆی ونوێنەری هەمووناوچەکانی میدیا توانی ئەوکارە ئەنجام بدات، لەم ڕوانگەوە هەستا بەدرووستکردنی ڕاوێژکاربۆخۆی لە کاروباری دەوڵەداو، هەروەها درووستکردنی دەستەیەک لەهاوڕێ وکەسەبەتواناکان تابتوانن بەشێوەیەکی دادپەروەرانەو بەهێزدەوڵەت بەڕێوەبەرن. لەم پێناوەشدا هەموو لایەک هاوکاری بوون.
لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژو دەمڕاستی دانا بۆ دەوڵەتەکەی، بەوەش حکومەتێکی بەهێزی دامەزراند. لە دوای جێگیرکردنی ئەم بنەما گرنگانە ئاشتی وئارامی باڵی کێشا بەسەر هەموو ناوچەکاندا. ئەوەی لێرەداگرنگە هێرۆدۆتس وشەی حکومەت وکارگێڕی و وشانیشین بەکاردێنێ بۆئەم دەوڵەتە درووستکراوە.
هەروەها باس لەوەش دەکات وەک شانیشینێکی بەهێز بەگفتوگۆو ڕاوێژکردن بڕیارلەسەرکاروبارەکانی دەوڵەت دراوە بۆهەربابەتێک کۆبوونەوەوگفتوگۆکراوە لەلایەن ڕاوێژکارانەوە، دواخاڵی بڕیاریش لای دیاکۆ بووە. کۆبوونەوەکانیش لەسەرکێشەکان مانگی یەک جاربووە ئەوەش بەسەرپەرشتی خودی پاشا دیاکۆ خۆی بووە.
بۆ نموونە بریاردان لەسەرشوێنێکی نوێ بۆدیاریکردنی پایتەختی دەوڵەتی میدیا بەراوێژبووە. هەرئەم لایەنانە وای کردووە دیاکۆ وەک پاشایەکی بەهێز دەرکەوێت. دواجار بڕیار درا لەسەردرووستکردنی کۆشکێکی گەورەی شاهانە لەهەمەدان. دواتریش هەستا بە دانانی پاسەوان لە هەمووخەڵکی نەتەوە جیاجیاکانی وڵاتی میدیا. لە سەرچاوە ئاشوریەکاندا بەشێوەیەکی فەرمیناوی دیاکۆ هاتووەو لە چەندین شوێندا وەکوو نەیارێکی دیاری ئاشوریەکان ناوی هاتووە.
بۆ نموونە سەرچاوەکان باس لەودەکەن لەکۆتای دەستەڵاتی تیگلاتپلاسەری سێیەم و سەردەمی شەلمناسری پێنجەم دابەهۆی سەقاڵی ئاشورەوە دیاکۆ وەکوسەرکردەیەکی میدی خێڵەمیدیەکانی ڕێکخستووەو دەوڵەتی میدیای ڕاگەیاندووە، کەهاوچاخی سەرجۆنی دووەمی ئاوشوربوو721-705پ.ز. لەم کاتەدا سەرجۆن پەلاماری میدیا دەدات، لەکاتێکدا دیاکۆ خەریکی فراوانخوازی دەوڵەتەکەی بوو دەستی بەسەر (22) قەڵای (ماننا) داگرت بوو.
هەر بۆیە دیاکۆ هەوڵی هاوپەیمانی دەدات لەگەڵ ئورارتو دژی ئاشوریەکان وکوڕێکی خۆی وەک نوێنەردەنێرێت، بەڵام سەرجۆن بەتوندی هێرشی کرد وسەرجەم قەڵاکانی بۆ (ئۆلسنوی ماننا گەڕانەوە کەبەکرێگیراوی ئاشوربوو. بەوشێوەیە میدیا کەوتەبەرهێرشی سەرجۆن ساڵی 715پ.ز و میدیاکان تێکشکان وخودی دیاکۆ بەدیل گیراولەگەڵ (45) هەزار میدیدا بۆحەمای سووریا ڕاگوێزران. پاشان سەرجۆن بەرەو ناوچەکانی تری میدیا چوو وەک هەمەدان وکرماشان و (42) سەرکردەی تری میدی بەدیل گرت کە هەموویان لەژێرناوی دیاکۆ دژی ئاشوردە جەنگان.
لەدوای مردنی سەرجۆن کۆمەڵی کێشە ڕوی دا لە بابل شۆڕش دەستی پێکرد بە سەرکردایەتی (موشزب –مەردۆخ) دژی ئاشوری، لەم کاتەدا ئەمانە داوای هاوپەیمانی هاوکاری لە ئیلام و بەتایبەتی پاشای میدی دیاکۆ دەکرد کە لەسووریاوە خۆی گەیاندبووەوە ناوچەکانی میدیاو ساڵی (702) پ.ز بوە هاوپەیمانی بابل دژی ئاشور. دوای خۆ ئامادەکردنی سوپای میدوبابل بەرەوباکووری ئارابخا ڕۆشتن. لەئەنجامدا جارێکی تر ئاشوریەکان سەرکەوتن بەسەرئەم هاوپەیمانییەتییەدا. دیاکۆ گەڕایەوە میدیا لەم کاتەدا سەنحاریب 681پ.ز هێرشی کردە سەر میدیا و تا ورمێ ڕۆیشت و توندوتیژی دژی میدیەکان ئەنجام داوە. دواتر گەڕایەوە بەهۆی کێشەی ناوخۆی ئاشورەوە. لەم کاتەشدابوو دیاکۆ کۆچی دوای کرد. دیاکۆ بەشێوەیەکی دادپەروەرانە (53) ساڵ فەرمانڕەوایەتی کرد، دواتر (فرائورتیس-خشتریتا) جێی گرتەوەوجارێکی تر میدیەکانی ڕیکخستەوە و هاتە سەر دەستەڵات (674 – 653 پ.ز ) فەرمانڕەوایەتى کرد و دواى ئەمیش ئەسکیسەکان وماد ماوەی ( 652-624) -28 ساڵ فەرمانڕەوایەتى میدیان کرد، تا دەرکەوتنی کەیخوسرەو (کەیئەخسار ) لە (624 – 585 پ.ز ) توانی ئەسکیسەکان لە ناوببات و دەوڵەتى میدیاى گەیاندە پلەى ئیمپراتۆریەت. دواى چل ساڵ ئەستیاگ بووە ئیمپراتۆر (585 – 550 پ.ز ) ئەویش سى و پێنج ساڵ فەرمانڕەوایەتى کرد و ئیمپراتۆریەتى میدیا لەسەر دەستى ئەم لاواز بوو.
بەوپێە میدیا ( 150) ساڵ فەرمانڕەوایەتى کرد، دواجار لەسەردەستی کۆرشى ئەخمینى ئیمپراتۆریەتى میدیا کۆتای هات وئیتر لێرەوە بنەماڵەی ئەخمینى جێی میدیەکانیان گرتەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەو پەراوێزەکان:=KTML_End=
(1) Deioces، Diako، Deyaco، Diyako، Deiokes ، Bet – Duako
(2) جیمس هنری برستد: انتێار الحچارە، قاهرە ، ێ 256.
(3) إبراهیم ڕزقانە وآخرون: حچارە مێر و الشرق الڕدنى، ێ413.
(4) الکتاب المقدس، العهد القدیم، گ 4، بیروت، 1995.ێ11.
(5) هورمزی بیگلەری: چیانیشینانی زاگررۆس، حمەی حمە سەعید، ل 256.
(6) الکتاب المقدس، ێ11.
(7) جیمس هنری برستد: انتێار الحچارە، ێ 257.
(8) Girshman، R.، – Iran. P. 90
(9) سامی سەعید و ڕخرون: تڕریخ الشرق القدیم، ێ 82.
(10) Girshman، R. P. 90
(11) دیاکونوف: میدیا، ل 260.
(12) Herodotus; The Persian Wars، George Rawlinson ، 1942، First Book ، p58.
(13) دیاکونوف ، ل 260.
(14) منێور مخدوم: ل 34 – 35
(15) دیاکونوف ، میدیا ، ێ 218 .
(16) Custis، J، .Op.Cit، pp62-63.
(17) Herodotus; The Persian Wars، First Book ، p55-56.
(18) ، F . Safar- Ashur – op .cit.P.6.
Clement.H.Ancent Persia and civilization. Landan .1972 . p28 (19)
(20) سامی سەعید: تڕریخ الشرق القدیم، ێ368.
(21) مەحمود امین، سومر، ج1، 1949، ێ221.
(22) ، گه باقر:تڕریخ ایران قدیم، ێ39
(23) .Grishmun.p96
(24) سامی سەعید: تاریخ الشرق الادنى القدیم ، ایران الاناچول ، ێ 86
(25) هاری ساکز: عڤمە بابل ، ێ 152 .
(26) ڕیاچ عەبدالڕەحمان الدوری ، ێ 23 .
(27) دیاکونوف ، میدیا ، ێ 361 .
(28) Grishman . P . 96
(29) Herodotus; The Persian Wars، First Book ، p58.
(30) فۆاد حمه خورشید: اێل الکورد، بەغدا، 2003، ێ35.
(31) سامی سەعید: تڕریخ الشرق القدیم، ێ 97.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە=KTML_End=