#سەندیکای پارێزەرانی کوردستان# لە ئاگادارینامەیەکدا، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ئەو دەستدرێژییەی دژی پارێزەر #محەمەد یابە سۆفی# کراوە، داوا لە سەرجەم پارێزەرانی کوردستان دەکات سبەینێ یەکشەممە #16-04-2023# کاتژمێر 11 ی بەیانی لە بەردەم گشت دادگاکانی کوردستان ئامادەبن بۆ دەربڕینی ناڕەزاییی دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و پاڵپشتیکردنی پارێزەری هاوپیشەمان .
=KTML_Bold=دەقی ئاگاداریەکەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان:=KTML_End=
بۆ گشت پارێزەران وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ئەو دەستدرێژییەی دژی پارێزەر محەمەد یابە سۆفی کراوە، داوا لە گشت پارێزەرانی کوردستان دەکەین، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 16-04-2023 کاتژمێر 11ی بەیانی لە بەردەم گشت دادگاکانی کوردستان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئامادەبن بۆ وەستانی ناڕەزاییی دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و پاڵپشتیکردنی پارێزەری هاوپیشەمان. [1]
#سەندیکای پارێزەرانی کوردستان#