لەگەڵ ئەوەی بۆماوەیی زۆرکات هۆکارە بۆ هەبوونی گرفت لە گورچیلەکان، بەڵام هەندێک کاتیش خۆت هۆکاریت بۆ ئەوەی بە دەستی خۆت گورچیلەکانت لەناوببەیت، بە چەند خویەک کە مەترسیدارن بۆ سەر تەندرووستی گورچیلە.
1. زیادەڕۆیی لە خواردنی ترشی و میوەی ترش، یان ترشیات و خۆراکە خۆشکراوەکان.
2. نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست، کە گرنگە لە زستان دوو لیتر و لە هاوین سێ لیتر بخۆیتەوە.
3. زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر.
4. بەرزی ڕێژەی پەستانی خوێن (زەخت) و شەکرە و کۆنترۆڵنەکردنی.
5. زیادەڕۆیی لە وەرگرتنی ئازارشکێن.
6. خواردنەوەی ماددەی کحولی.
7. وەرزشنەکردن و زیادبوونی کێشی جەستە.
8. جگەرەکێشان.
10. میزنەکردن و هێشتنەوەی لە میزڵدان سەرەڕای پێویستبوون بە توالێت. [1]