لە زۆرینەی خەڵکدا بووە بە خوو کە ئازارشکێن بەکاردەهێنن لە کاتی نەخۆشی و هەبوونی ئازار، کە ئەمەش هەندێکجار کاریگەریی لاوەکی هەیە، باشترە لێی دووربکەویتەوە، لەبری ئەوە کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە دکتۆر ھەڤین کەمال شا محەمەد، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج بڵاویکردووەتەوە، وەکوو ئازارشکێنی سرووشتی کاردەکەن.
=KTML_Bold=1. زەنجەفیل=KTML_End=
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سرووشتییە، ھەربۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکە و جومگەکان.
=KTML_Bold=2. سیر=KTML_End=
دژە بەکتریایی تیادایە، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەرمابووندا.
=KTML_Bold=3. مێخەک=KTML_End=
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پوک بەکاردێت، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت.
=KTML_Bold=4. نەعنا=KTML_End=
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کە مادەی (مێنتوڵ) ە، ئەگەر وەکوو زەیت بەکاربھێنرێت بۆ مەساج کردن، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت.
=KTML_Bold=5. سرکەی سپی=KTML_End=
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە، دەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت.
=KTML_Bold=6. بیبەری سووری تون=KTML_End=
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان، وەکوو بەنجی مەوزوعی کار دەکات، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=7. دارچینی=KTML_End=
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، لە زستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سوڕی خوێنیان چالاک نییە بەکاردێت.
=KTML_Bold=8. زەردەچەوە=KTML_End=
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کەبەشێوەی ماددەی (کورکمین)ە، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ درووست دەبێت.
=KTML_Bold=9. ئاو=KTML_End=
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی وشکبوونەوەی خانەکانی لەش، بەدانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندوبوونی نامێنێت، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیشدا.
=KTML_Bold=10. شۆفان=KTML_End=
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سوڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشییە ژنانەکان کاریگەریی ھەیە. [1]