خۆشەویستی شتێک نییە کە پێتی ببەخشن، بەڵکوو هەستێکە کە دەبێت خۆت بۆ خۆتی درووستبکەیت بۆ ئەوەی جیهان بەجوانی ببینیت، ڕەنگە ڕۆژانە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک هەستی نەرێنی ببیتەوە، ئەمەش واتلێبکات لەبیری بکەیت دڵخۆش بیت.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت لەڕووی دەروونییەوە خۆت دڵخۆش بکەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. خۆتت خۆشبوێت=KTML_End=
خۆشەویستی خۆت خۆپەرستی نییە، بەڵکوو پەیامێکی بچوکە بۆ خۆت یارمەتیت دەدات بەسەر ئەو ناخۆشییانەدا زاڵ بیت کە ڕۆژانە پێیدا تێدەپەڕیت.
=KTML_Bold=2. یارمەتیدانی کەسانی دیکە=KTML_End=
هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نییە کە یارمەتیی کەسانی دیکە بدەیت، هەستی ئەوەت پێدەدات کەسێکی بەهێزیت و دڵخۆشیت.
=KTML_Bold=3. ئەزموونی نوێ تاقیبکەرەوە=KTML_End=
کاتێک کاری جیاواز دەکەیت و ئەزموونی جیاواز تاقیدەکەیتەوە، یارمەتیت دەدات بەسەر دۆخە سەختەکانتدا زاڵ بیت کە ڕۆژانێک پێتوابوو ئاسان نابێت بەسەریاندا زاڵ ببیت.
=KTML_Bold=4. چێژ لە ساتەکانت ببینە=KTML_End=
هەمیشە پێش ئەوەی بگەیت بە پلەیەک یان ئامانجێک چێژی لێببینە، چونکە زۆرکات ساتە خۆشەکان ئەو ساتانەن کە هەوڵ دەدەیت، نەک کاتێک هەوڵەکانت بە ئامانج دەگات.
=KTML_Bold=5. هەمیشە لەبارەی دڵخۆشییەوە بدوێ=KTML_End=
لەبارەی چییەوە بدوێیت، هەستەکانت بەو شێوەیەیان لێدێت، هەر بۆیە لەبارەی دڵخۆشی و هەستی ئەرێنیبوونەوە بدوێ، چونکە هەستەکانت بەو شێوەیەیان لێدێت. [1]