پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,497
وێنە 105,728
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,584
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 01
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 01

کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 01
ناونیشانی بابەت: کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد و پڕۆسەی بەدەوڵەت بوون 01
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

=KTML_Bold=دەستپێک:=KTML_End=
کاریگەریی ئایین لەسەر تاکی کورد بەدرێژای مێژوورەنگدانەوەی خراپ و کاریگەریی نەرێی هەبووە لەسەر پڕۆسەی ڕامیاری کورد و و لەسەرخەڵک و لایەنی نەتەوەیی کورد و درووستنەکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی گشتگیر کە هەموو کوردستانی گرتبێتەوە. بۆ ئەوەی بابەتەکەشێوازێکی زانستی وریزبەندی وەربگرێت بەپێی قۆناغەکانی مێژووباسی دەکەین و دابەشی دەکەین بۆچەند بەشێک:
بەشی یەکەم: تەرخان دەکرێت بۆ ئایین لە مێژووی کۆندا لەپەیدابوونەوە تافرەخوای و کۆمەڵەخوای وسەردەمی یەکتاپەرستی.
بەشی دووەم: کاریگەریی ئایین لەسەدەکانی ناوەندا.
بەشی سێیەم: کاریگەریی ئایین لە مێژووی نوێدا.
بەشی چوارەم: کاریگەریی ئایین لە مێژووی هاوچەرخدا. بەشەکانی تریش تەرخان کراوە بۆکاریگەریی ئایین لەسەرزمان وکلتوروفەرهەنگ وشارستانیمان.
لە هەرقۆناغێکی مێژووی دا نموونەیەک یان زیاتر باس دەکەین لەسەر لایەنی نەرێی و کاریگەریی نەرێی ئایین ومەزهەب لەسەرتاکی کورد و ڕەنگدانەوەی لەسەرکۆی پڕۆسەی ڕامیاری ودرووست نەکردنەوەی دەوڵەتی کوردستان. هەموونەتەوەکان ئایینیان کردەقوربانی نەتەوە کورد نەتەوەی کردە قوربانی ئایین.
1-4/ ئایین وکاریگەریی ئایین لە مێژووی دێرینی کوردستاندا
گەلانی زاگرۆس لایەنێکی گرنگى پڕۆسەى مێژوى درووست بوونى گەلی کوردن و ڕۆڵى سەرەکیشیان گێڕاوە لە دامەزراندن و پەرەپێدانى کلتورى و شارستانییەتى کوردستاندا، دیارە ئایینیش وەک بەشێکی گرنگ لەلاى گەلانى کوردستان یەکێکە لەلایەنەگرنگەکانی شارستانییەت کە جێی بایەخ و لێکدانەوەیە.
=KTML_Bold=سەرەتا بابزانین چۆن بیری پەرستن وباوەر ِلە کوردستان سەریهەڵداوە؟=KTML_End=
بەپێی زانستی شوێنەوارناسی یەکەم جار مرۆڤ لەچاخی بەردینی کۆنی سەرو و ئاشنایەتی هەبووە لەگەڵ دیاردەپەرستی وئایین و دواترلە چاخی بەردینی نوێدا باوەڕی بە خودا زیاتر گەشەی کردووەوپێی ناوەتەقۆناغێکی ترەوە. ئەم بەڵگانەش لە شاندەر وبەردەبەلەکەو چەرمۆ وزەرزێدا هەن، واتە لە ماوەی نێوان (70000 – 6500) ساڵ دەبێت وسەرەتای دیاردەپەرستی وئایین لێرەوەدەستی پیکردووە.
مرۆڤ لەسەرەتاوە شێوازی پەرستنی لەشێوەی فرەخوای بووە ودواتر باوەڕی گۆڕاوەو چەند خوایەکی پەرستوەو وخوایەک کە لە هەموویان بەهێزتربێت داناوە وەکوو گەورەی خواکان، ئەم قۆناغەش بەسەردەمی کۆمەڵە خواوەندەکان ناسراوە، پاشان وردەوردە هەوڵی یەکخوای درواە کە قۆناغی یەکتاپەرستییە.
مرۆڤ هەردەم لەگەڕاندابووە بەدوای خوادا. دواجارخواوەندەکانی کۆکردووەتەوە لە دووشتدا چاکەوخراپە، ڕووناکی وتاریکی، شەڕوئاشتی. دواترلە ئایینێکدا بەناوی (هێزی چاکەوهێزی خراپە) دایناون وەک زەردەشتی. ئەوەش وەڵامێکی باش بووبۆ پرسیارەکانی خوداچییە ئایین چییە؟ ئەم ئایینەش بە یەکێک لەگرنگترین ئایینەکانی سەردەمی میدیاوئەخمینی دادەنرێت ولەسەردەمی ساسانیدا بووەبەئایینی ڕەسمی دەوڵەت و بەئایینی یەکتاپەرستی کورد دادەنرێت. قۆناغەکانیشی بەم شێوەیەبووە:
ئەگەر سەیری ئەم تێورە بکەین دەبینین سەرهەڵدانی ئایین لە کوردستاندا بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە لە شێوەى سێگۆشەیەکی هەڵگەڕاوە دەچێت، واتە لە فرەخوایی یەوە (دیاردە پەرستی) بۆ کۆمەڵە خواوەند (لەناو ئەو کۆمەڵە خواوەندەش یەک خواوەند لەسەری هەموویانەوە بووە وەک میترا) ودواتر بۆ یەکتاپەرستی بووە، وەک ئایینی زەردەشتییەت.
=KTML_Bold=ئەوەش بە چەند قۆناغێکدا تێپەریوە بەوشێوەیەی خوارەوە دەبێت:=KTML_End=
یەکەم: فرەخوای (دیاردەپەرستی) پۆلۆتیزم (Polytheism) لەسەرەتادا مرۆڤ چەند خواوەندێکى جۆراوجۆر پەرستووە، کە پەرستنى دیاردەکانى سرووشت بوون، وەک خۆر وئاوو ئاگر و بروسکە ولافاو …هتد.بەشێک لەو باوەڕەش لە ترس و بەپیتی وپیرۆزیەوە بووە، پاشان ئەمانەیان بە پیرۆز ڕاگرت و بتیان بۆ درووست کرد ، کەواتە دەتوانین بلێین کوردیش لە سەرەتا بت پەرست بووە.
بۆ نموونە دانیشتووانى چەرموو (پەیکەرى دایک) یان کردووە بەخواوەندی خۆیان، وەک نیشانەى زیاد بوون وپیرۆزی و ئەو پەیکەرەش لە شوێنەوارى چەرمووی چەمچەماڵدا دۆزراوەتەوە.
دووەم: کۆمەڵە خواوەند (هینۆتیزم -Henotheism) لە دوای قۆناغی یەکەم دوای تێپەڕبوونی کات مرۆڤ هەنگاوی ناوە وهەوڵیداوە لە فرەخوای خۆی ڕزگار بکات وبیری لەوە کردۆتەوە لەناو ئەوهەمووخواوەندە یەک خواوەند لە هەموویان بە گەورەتر بزانێ لەبەرئەوە لەگەڵ پەرستنی فرەخوایی، خواوەندى تریشیان پەرستووە و دواتر یەکێکیان لەوانى تر زێتر بایەخى پێداوە، ئەم قۆناغەش بووە بەقۆناغێکی پێشکەوتووتر و بە قۆناغی کۆمەڵە خواوەند (هینۆتیزم) ناسرا کە (میترا-میپرا) خواوەندى خۆر لەسەروى خواوەندەکانى ترەوە بووە. لێرەوە میترا وەک ئایینێکى میللى ناسراولە کوردستان سەرهەڵدەدا و گەیشتە ناوچەکانى میسۆپۆتامیا و ئاسیاى بچوک ومیسر و ئەنادۆڵ و ڕۆما ….هتد. تا دەرکەوتنى ئایینى زەردەشت، ئەوەى یارمەتى بڵاوبوونەوەى ئایینى میتراى دا درووست بوونى دەوڵەتى میتانی بوو لە کوردستان. ئایینى زەردەشتى لە میدیا و لەنێو خێڵى ماگوشى دا بڵاوبۆیەوە ، قۆناغێکى تر سەرى هەڵدا کە ئەویش یەکتاپەرستى (التوحید – Monotheism) بوو، کە بەقۆناغی سێیەم دادەنرێت و مەزدا (Ahuramazda) (ئاهورامزدا) وەک خوای هەرەمەزن و گەورە دانراوە.
سەرچاوە ئایینیەکان دەڵێن سەرەتا مرۆڤ لەیەکتاپەرستییەوە دەستی بەپەرستنی خواوەند کردووە (ئادەم وەک یەکەم مرۆڤ) و پاشان مرۆڤ لەهاوشانی خوادا خواوەندی تری بۆ خۆی داتاشیوە پەرستویەتی وەک گەورەو پیاوچاک وسەرۆک هۆز وپاشاکانیان و دواتریش سەردەمی فرەباوەڕی وفرەخوای لای خەڵک پەرەیسەندووە وهەرگەل و نەتەوەیەک دەستی بەئایینەکەی خۆیەوە گرتووە وخۆی بەڕەواتر زانیوە.
بەوپێیەش تێوری ئایینی بۆ سەرهەڵدانی پەرستن لە سێگۆشەیەکی ڕێک و وەستاودەچێت و تەواوپێچەوانەی تێوری زانسیە بۆ ئایین کەپێشتر ئاماژەی پێدراوە.
یەکەم: قۆناغی یەکتاپەرستى التوحید – Monotheism: سەرچاوە ئایینیەکان دەڵێن سەرەتا مرۆڤ لەیەکتاپەرستییەوە دەستی بەپەرستنی خواوەند کردووە (ئادەم وەک یەکەم مرۆڤ) تا سەردەمی نوح و پاشان لەهاوشانی خوادا خواوەندی تری بۆخۆی داتاشیوە پەرستویەتی وەک گەورەو پیاوچاک وسەرۆک هۆزکان و پاشاکانیان ئەوش بە سەردەمی کۆمەڵە خواوەند دادەنرێت.
دووەم: قۆناغی کۆمەڵە خواوەند (هینۆتیزم -Henotheism) : لەم قۆناغەدا سەرەتا مرۆڤ لەیەکتاپەرستی لایداوە دەستی بەپەرستنی خواوەندی تر کردووە لە هاوشانی خوادا وەک گەورەو پیاوچاک وسەرۆک هۆزکان و پاشاکانیان، لەهەمانکاتدا خوای وەک هێزێکی کاریگەر هێشتۆتەوە لەسەرووی هەموو خواوەندەکانەوە ئەوش بە سەردەمی کۆمەڵە خواوەند دادەنرێت.
سێیەم: قۆناغی فرەخوای- پۆلۆتیزم (Polytheism) : لەسەرەتادا مرۆڤ یەک خوای پەرستووە پاشان ژیانی مرۆڤ پەرەی سەندووە و کۆمەڵێ خواوەندی پەرستووە دواتر چەند خواوەندێکى جۆراوجۆر پەرستووە کە بووە بە سەردەمی فرەباوەڕی وفرەخوای لای خەڵک وئەو دیاردەیەش پەرەیسەندووە وهەرگەل و نەتەوەیەک دەستی بەئایینەکەی خۆیەوە گرتووە وخۆی بەڕەواتر زانیوە.
لەم قۆناغەدا گەلانی دێرینی کوردستان هەنگاوی باشیان ناوە بۆدرووستکردنی یەک ئایینی تاهەمووخەڵک لەسەریەک ئایین بن وببێتە بنەمایەکی گرنگ بۆیەکێتی نەتەوەی وەکوو ئەوەی لەفرەخواییەوە بۆسەردەمی میترایزم ودواتریش سەردەمی زەردەشتییەت. کەچی ئەم قۆناغەی یەکێتی ئایینیەی کورد زۆری نەبردوچەندین ئایینی ترسەری هەڵداو کوردی بەرەوپەرتەوازەیی برد. وەک (مانیزیم) کە بووە بەئایینێکی بەربڵاو. لە هەمان کاتدا ئایینەکانی تریش بەتایبەتی وجوولەکەو کریستیان بلاوبوونەوە لەم ناوچانە.
لەم سەردەمەشدا ئایینەکان وەک لایەنی ڕامیاری ودژایەتی کردنی یەکتربەکارهاتوون، بۆ نموونە لای ساسانیەکان ئایینی زەردەشتی و لای ڕۆمانیەکان ئایینی کریستیان بایەخی پێدراو بووونە ململانێی ڕامیاری نێوان ئەم دوو دەوڵەتە تاهاتنی ئیسلام. بەتایبەتی کریستیانەت هەرلەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ئایینەوە لەهەندێ ناوچەی کوردستانی ژێردەستی ڕۆم وبیزەنتی بڵاوبۆتەوە کوردی کردە دووبەشەوە. هەروەها مەزدەکیەت لە کوردستاندا بڵاو بۆتەوە، دواتر لە سەردەمى ئیسلامدا بە ناوى خورەمیەت سەرى هەڵدایەوە دواتر ئیسلام هات، لە ئێستادا زۆرینەی کورد موسڵمانن، ئەوەی تریشی لەسەر ئایینی دێرینی کوردن و بوونەتە بەشێک لە نەتەوەیی کورد، زۆربەی کورد لەسەر مەزهەبی (سونە) کە ڕێژەی (75%) کورد پێکدێنن و ئەوانی تریش کە دەکاتە (20%لە سەر مەزهەبی (شیعەن) و ئەو (5%) کە دەمینێتەوە لەسەر ئایینەکانی ترن، وەک عەلەوی، ئیزیدی، کاکەیی ( عەلی ئیلاهی) ، ئەهلی هەق ، یارسانی.
کەواتە دوای گەیشتنی کورد بەقۆناغی یەکئایینی ماوەیەکی زۆری نەبردفرەئایینی سەری هەڵداوەتەوەو ئەوەش کاریگەریی نەرێی هەبووە لەسەریەکێتی نەتەوەیی کورد، چونکە لێرەوە کورد دابەشبووە بەسەرچەندین ئایین ومەزهەبی جیاوازورۆژلە دوای ڕۆژ کوردی بەرەولێکترازان بردووەوەکو سونی وشیعی.
لەم قۆناغەدا کورد وەک گەلێکی شارستانی پێشکەوتو نەیتوانیوە لەدەوری یەک ئایین کۆبێتەوەوبیکات بەئایینێکی سەرتاسەری وهەموونەتەوەکانی دێرینی کوردستان یەک بخات، وەک ئەوەی جوولەکە لەدەوری ئایینی خۆیان کۆبوونەوە، بەڵکوو کورد هەمیشە لەژێرکاریگەریی خواوەند وئایینەکانی گەلانی تردابووە. دەبووکورد لە هەموو نەتەوەکانی تر زیاتر خۆی بەمیراتگری ئایینی بزانیایە بەتایبەتی ئایین وخواوەندی سۆمەریەکان وەک بەشێک لە باوەگەوەرورەچەڵەکی کورد کەچی گەلانی بێگانەی وەک ئەکەدوئاشوروبابل بوون بەمیراتگری سومەر وسوودی تەواویان لەئایین و شارستانی دەوڵتداری سومەر وەرگرت ئالەم قۆناغەدا سەرەڕای هەوڵی هۆری و میتانی لەیەکخستنی کورد لەژێرئایینی (میترای) و چەند ئایینێکی ترهەموو کورد لەسەر یەک ئایین کۆ نەبۆتەوە ونەیتوانیوە ئایین بکاتە چەتری درووستکردنی نەتەوە، تاهاتنی زەردەشت ئیدی یەکتاپەرستی دەستی پێکرد وزۆرینەی کورد بوون بە زەردەشتی، لەوکاتەشدا میدیەکان وەک پێویست بەدەم ئایینی زەردەشتەوە نەوبوون لە سەرەتادا، بەڵام دواتر وەک ئایینی فەرمیدانراوە، بووبە ئایینی زۆرینەی کورد تاهاتنی دەوڵەتەکانی تربۆسەرخاکی کوردستان ئەوئایینە هەربایەخی خۆی هەبوە بەتایبەتی سەردەمی ساسانی کەوەک چەکێکی ئایینی بەرانبەربەجیهانی ڕۆم وئایینی مەسیح بەکاری هێناوە، چونکە پێیان وابووە ئایین ودەوڵەت دوو ڕووی یەک دراون، سەرەڕای زمانی ئاڤێستای وئەویەکێتییە ئایینیەی زەردەشتی سەردەمی ساسانی، کەچی لێرەوە کارەساتی ئایینی بۆکورد دەست پێئەکات، چونکە موغەکان یان مەگوشیەکان کە بەرپرسی ئایینی زەردەشت و دەستەڵاتی ئایینی دەوڵەت بوون تووشی گەندەڵی گەورەی ئایینی ودارووخان بوون نەیانتوانی ئایینەکە بەپاکی وچاکی ڕابگرن وبایەخی زیاتری پێبدەن وچاکسازی تێدابکەن، بەڵکوتادەهات پەرتەوازەی ودورکەوتنەوە ڕووی ئەداوئایینی تر سەریان قوت ئەکردەوە تاوای لێهات کورد زیاتر بەرتەوازەبووە ودینی تری وەربگرتووە ونەینتوانی لەسەردینی زەردەشتی بەتۆکمەی ویەکێتی ویەکتاپەرستی بمیننەوە، یان ئایین وەکوو خوێن ببێتەخاڵی هاوبەشی تاک بەتاکی کورد ئەمەش خاڵێکی نەرێی لەسەرکورد درووست کرد کەنەیتوانی دین بکاتە ڕۆحی ڕەهابۆخۆی تاکەوتنی ساسانی وهاتنی ئیسلام. هەروەها نەچاسپاندنی ئایینی زەردەشتی لە خوێنی تاکی کورددا، تالەپاڵ کوردبووندا ئایینیش سۆزێکی یەکبوون ویەکێتی نەنەتەوەی تۆکمەتربکردایەو بەتەنگ ودەنگی یەکتریەوەبچوینایە وەک ئەوەی جوولەکە کردی.
جوولەکە ئایینی کردەبنەمای نەتەوەیی بۆخۆی ونەتەوەی جوولەکەی تۆکمەترو درووست کردەوە. یان وەک عارەب وتورک وفارس ئیسلامیان بۆخزمەتی نەتەوەی خۆیان بەکارهێنا.
ئێمەئەگەرئایینمان بکردایەتە بنەمایەکی گرنگ بۆیەکێتی نەتەوەیی زۆر تۆکمەتر دەبووین، چونکە ئێمەنەتەوەیەکی خاوەن شارستانی بووین وئایین وزمان و کلتورورەگەزمان زیاتر ڕۆحی یەکبوونی پێدەبەخشین، هیچ کات لە بەردەم هەژموونی ئایینی دەرەکی وبیری بێگانەدا لاوازوبێبڕشت نەدەبووین وەک ئەوەی لە مێژوودا ڕوویداو هەرزووکەوتینە ژێڕکاریگەریی هزروبیری داگیرکارو دوژمنانەوە. [1]
ئەم بابەتە 209 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 16-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 209 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,497
وێنە 105,728
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,584
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - پێنجوێن پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سەردەشت پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - شار و شارۆچکەکان - هەڵەبجە وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.859 چرکە!