خوارزا بەرەوخوار ئاوبردبووی، خاڵۆ سەرەوژوور مەلەی ئەکرد.
خوارزا: خوشکەزا کوڕی خوشک. ئیشوکار پێویستە مرۆڤ تێیدا سەرڕاست و شارەزابێت، هەروەها بە هەوڵ و تێکۆشان لە سەرەتا تا کۆتایی کار بەرێکوپێکی بەڕێوەبەرێت، جێگەی متمانەی خاوەنکار بێت، پەندەکە بە ئیشی سەرەوبن و سەرەوژوور ئەوترێت کە کەسەکە لای خاوەنکار ڕووزەرد دەکات. [1]