خوا شەریکی کردەیە.
شەریک: بە دوو کەس دەوترێت کە هاوبەش بن لە مڵک و ماڵ و ساماندا، کردە: بە کەسێک دەوترێت کە لە کار و کردەوەدا بەدەستوبرد بێت و کاری لەدەست گیرنەبێت، واتە: خوا یارمەتیی ئەو کەسانە دەدا کە ڕەنج دەدەن، بە ئارەقی ناوچەوانیان نان پەیدادەکەن. [1]