خوا کەشکی نا بەسەر ماڵییەوە.
بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، خوا هێزێکی نادیاری دادپەروەرە، نان و ئاوی هەموو کەسێکی بەدەستە، بیداتێ یان لێیبسەنێتەوە. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی دەستکوورت و داماوە کە بژێویی خراپە، بەهۆی هەلومەرجێکەوە کەسێک دەستگیرۆیی دەکات و لەو دۆخە خراپە ڕزگاری دەکات.[1]