خوردە ماڵ، خوردە میرات.
دەوڵەمەندەکان بە ماڵ و سامان دەنازن، هەژارەکانیش بە سەروەریی و سەربەرزی، پەندەکە مەبەستی لە مڵک و ماڵی دەوڵەمەندەکانە، دەبێت ئەوە بزانن کە ئەو بڕەی لە سامانەکەیان خەرجی دەکەن تەنیا ئەوە هی خۆیانە، ئەگینا ئەوەی دەمێنێتەوە دوایی دەبێتە میرات، واتە: هەرچی بخۆی ماڵی خۆتە، هەرچی بمێنێتەوە، ماڵی میراتگرە. [1]