تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری #سەقز# بە ناوی #ئەفشین فەلاحی# و #مەهدی ڕەحمەتی#، کە لە بەنداوی عەباساوای #بانە# نوقم ببوون، پاش 10 ڕۆژ دۆزرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، 26ی خاکەلێوەی 2723 (15ی ئەپریلی 2023) ، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی، تەمەن 22 ساڵ و مەهدی ڕەحیمی، تەمەن 23 ساڵ، لەلایەن تیمێکی فەریاکەوتن لە بەنداوی عەباساوای بانە دۆزراونەتەوە.
تەرمی ئەو دوو لاوە پاش 10 ڕۆژ نوقمبوون و بەردەوامیی هەوڵی تیمەکانی فریاکەتنی شاری بانە، سەقز، مەریوان و سنە بۆ دۆزینەوەیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقز بوون و ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی خاکەلێوەی 2723 (6ی ئەپریلی 2023) لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم بوون. [1]