=KTML_Bold=حکومەتی هەرێم، ڕۆژانە 240 هەزار بەرمیل لە ناوخۆدا دەفرۆشێت=KTML_End=
دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە 25ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، کەم بکاتەوە ماوەی هەفتەیەکە لە بەشێک لە کێڵگەکانی نەوت بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی نەوت. ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 240 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و نەوتی بەرهەم هێنراو بەخوار نرخی بازاڕی جیهانی دەفرۆشرێت بەپاڵاوگەکانی ناوخۆ.
کێڵگەی خوڕمەڵە و شێخان و سارتا و #سەرسەنگ# و #هەولێر# و #گەرمیان# و چیاسوورخ و باشیک و ئەتروش و کۆرمۆر بەردەوامن لە بەرهەمهێنان. لە هەندێکیان تەنیا ئاستی بەرهەم هێنان دابەزێنراوە و بەشی زۆری نەوتی بەرهەمهێنراو دەدرێتە پاڵاوگە گەورەکان و بەشێکی تریشی دەدرێتە پاڵاوگە بچوکەکان.
پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تێکڕای بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێم نزیکەی 450 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا. بڕی 400 هەزار بەرمیلی هەناردە دەکرا و بڕی 50 هەزار بەرمیلی دەدرایە پاڵاوگەکانی ناوخۆ. لە ئێستادا #17-04-2023# ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیووە بۆ نزیکەی نیوەی پێشوتر.
لەسەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمەوە دەستی کەوتووە ڕۆژانە لە ڕێگای فرۆشتنی نەوت بەپاڵاوگەکانی ناوخۆ، حکومەت ڕۆژانە 12 بۆ 13 ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت و بەشێکی وەک تێچووی بەرهەمهێنان دەدرێت بەکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت.
ماوەی سێ هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، ڕوون نییە کەی هەناردەکردنی دەست پێدەکاتەوە. بۆیە حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت تا دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. [1]