=KTML_Bold=نێچیرڤان بارزانى، بەوە تۆمەتبار دەکرێت لە کێشەکان لایەنگرى یەکێتییە
مەکتەبى سیاسى پارتی لەسەرەوە لەگەڵ نێچیرڤانن، لە کۆبوونەوەکانیش قسەیەکى دیکە دەکەن=KTML_End=
دواى چەند هەوڵێکى زۆر نێچیرڤان بارزانى، لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو لە ئێستادا #17-04-2023# ناوبراو لە چارەسەرکردنى کێشەکانى پارتى و یەکێتى دەستەوەستان بووە و پێیوایە وەک پێویست لە ناوخۆى حزبەکەى پشتگیرى ناکرێت.
#نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى یەکەمى سەرۆکى #پارتى دیموکراتى کوردستان# لەسەر ئاستى سەرۆکایەتی هەرێم و ناوخۆى حزبەکەى، دواى چەندین هەوڵ و دەستپێشخەرى لە ماوەى 6 مانگى ڕابردوو، بەڵام نەیتوانیوە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتیى ئاسایى بکاتەوە.
جگە لە هەوڵەکانى سەرۆکایەتى هەرێم بۆ لێک نزیکردنەوەى پارتى و یەکێتیى. لە هەمانکاتدا ناوبراو لە ڕێگەى کۆمەڵێک ئەندامى مەکتەبى سیاسى حیزبەکەیەوە، لە گفتووگۆ ناوخۆییەکانى حزبەکەى بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان کارى کردووە، بەڵام هەوڵەکانى بێ ئەنجام بوون.
نێچیرڤان بارزانى چەند جارێک بەر لە کۆبوونەوە حزبییەکانى لەگەڵ ژمارەیەک مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى حزبەکەى ڕێککەوتوون لە کۆبوونەوەکان یەک دەنگ بن بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان، بەڵام زۆرینەى ئەو سەرکردانە لەکاتى گفتووگۆکان بە جۆرێکى دیکە قسەیان کردووە و پەشیمان بوونەتەوە لە قسەکانی پێش کۆبوونەوەکان. ئەوەش نێچیرڤان بارزانى نیگەران و بێهوا کردووە.
ناوبراو لەنێو بەشێک لە پارتى دیموکراتى کوردستان بەوە تۆمەتباردەکرێت کە لایەنگرى و بەرگرى لە سیاسەتى ئێستاى #یەکێتیى نیشتمانى کوردستان# دەکات. [1]