ناو: سروشت
ناوی باوک: نەوزاد
ساڵی لەدایکبوون: 1991
$ژیاننامە$
سروشت نەوزاد ساڵی 1991 لەدایکبووە. لە ساڵی 2013وە شیعر دەنووسێت. خاوەنی پەڕتووکێکی شیعرییە بە ناوی #کێڵگەی بەتاڵ#ەوە. کە لە چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک شیعرەکانی بڵاو بوونەتەوە، وەک (ڕۆژنامەی چاودێر، گۆڤاری هەنار، گزنگ و ڕامان…) هەروەها بەشداریی چەند فێستیڤاڵێکی کردووە، لەوانە (فێستیڤاڵی گەلاوێژ، گوڵەهەنار و حەبیبە خاتوون). لە ساڵی 2019 و 2020دا لە فێستیڤاڵی حەبیبە خاتووندا خەڵاتی یەکەمی بردووەتەوە. [1]