=KTML_Bold=وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە #17-04-2023#، لە شاری هەولێر سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات.=KTML_End=
ئەمڕۆ دووشەممە 17-04-2023، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، #دانا عەبدولکەریم#، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ #پشتیوان سادق#، وەزیری ئەوقاف لە هەولێر، سەردانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیانکرد لە شاری #هەولێر#.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان قوباد تاڵەبانی و وەفدەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، گفتوگۆ لەبارەی بەشدارینەکردنی تیمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا دەکەن.
لە کۆبوونەوەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بڕیار لەسەر ناردنی وەفدێک بۆلای قوباد تاڵەبانی درا بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێم، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووە وە تا ئێستا 17-04-2023 قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وتیمی یەکێتی لە حکومەت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە. [1]