#عەلی حەمە ساڵح#، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پەڕڵەمانی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەڵێت: بەم فۆڕمەی ئێستا #17-04-2023# هەندێک لە پەڕڵەمانتاران باسی دەکەن، دوای بەرزدەکەنەوە هەرگیز دینارێکی پاشەکەوت و پلەبەرزکردنەوە ناگەڕێتەوە.
عەلی حەمە ساڵح لەبارەی پڕۆژەی بودجەی ئێراق، نووسیویەتی، بۆ گەڕانەوەی 18% پاشەکەوت لە ساڵێکدا نزیکەی 2 ترلیۆن پێویستە، بۆ گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوە و قەرەبووی پێشوش دوو ترلیۆنی ساڵانەی دەوێ، ئێستا تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی ئێراق 9 ترلیۆن دینارە، لە کاتێکدا بەم شێوازەی ئێستا 11 ترلیۆنی دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ مووچە دوو ترلیۆن دینار کەمە، چ جای چوار ترلیۆنی دیکەشی بخرێتە سەری.
ماوەی چەند ڕۆژێکە پەڕڵەمانتارانی پەڕڵەمانی ئێراق باس لە جێگیرکردنی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پڕۆژەی بودجەی ئێراقدا کە لە پەڕڵەمانی ئێراق گفتوگۆی لەبارەی پڕۆژەکەوە دەکرێت.
لە ساڵی 2014دا دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، حکومەت سیستمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، واتا مانگانە بەشێک لە مووچەی هەر فەرمانبەرێکی دابەشنەدەکرد و وەکوو قەرز لەسەر حکومەت هەژماری کرد، لە کابینەی نۆیەمیشدا سیستمی خۆگونجان داهێنرا، بەڵام کە چەند مانگێک تاوەکوو 21%ی مووچەی دەبڕدرا.
لەوەتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی ڕادەستی #بەغدا# کردووە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە بیفرۆشێت چاوەڕوانیەکان لەسەر ئەوەن، کە بەغدا بڕیاربدات لە پڕۆژەی بودجەی ئێراقدا پرسی پاشەکەوتی مووچە یەکلایی بکاتەوە. [1]