=KTML_Bold=یەکێتی، پێشنیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتدەکاتەوە=KTML_End=
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دوا پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەت دەکاتەوە بۆ دانانی دوو کورسی کۆتای کریستیان و تورکمان لە پارێزگای #سلێمانی#.
یەکێتی داوا دەکات 11 کورسی کۆتای پارێزگاکان بەشێوەیەکی یەکسان و بەپێی دانیشتووان دابەش بکرێت. هەر یەک لە پارێزگای سلێمانی چوار کورسی و #هەولێر# چوار کورسی و #دهۆک# سێ کورسی کۆتای هەبێت.
پاساوی یەکێتی ئەوەیە کە تا ئێستا #18-04-2023# ژمارەی درووستی تورکمان و کریستیان و ئەرمەن نازانرێت لە هەولێر و دهۆک چەندە؟ تا دوو کورسی لە کۆی 11 کورسی بدرێتە سلێمانی.
لەبەرانبەردا پارتی، پشتگیری ئەو بۆچونە دەکات هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت بۆ هەڵبژاردنی کورسی کۆتاکان.
ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانی بۆ میدیاکانی حیزبەکەی ڕەخنەی ئەوەی لە پارتی گرتووە لە #بەغدا# پشتگیری ئەو بۆچونەی کرد کە کورسی پێکهاتەکان بۆ پەڕڵەمانی ئێراق بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەوە دژی ئەو بۆچونەیە.
ڕزگار حاجی حەمە، ڕەخنەی لەوە گرتووە بە چ پێوەرێک 9 کورسی لە کۆی 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکان بۆ هەولێر و دهۆک بێت. هیچ ئامارێک بەردەست نییە بۆ ژمارەی ئەرمەن و کریستیان و تورکمان تا بکرێتە بنەمای دابەشکردنی کورسییەکان. باشترین بژاردە ئەوەیە یەکێتی داوای کردووە کە دوو کورسی کریستیان و دوو کورسی تورکمان بۆ پارێزگای سلێمانی بێت. [1]