سەرۆ کۆماری ئێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق کۆبوەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە #18-04-2023#، دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق لە کۆشکی #بەغدا# پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵێۆزی ویلایەتە یەکگرتووەەکانی ئەمریکا لە ئێراق.
لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە دۆستایەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا بە جۆرێک کەخزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق، دووپاتی پشتیووانییەکانی ئەمریکای بۆ سەقامگیری ئێراق کردەوە و جەختی لە بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ ئێراقییەکان کردەوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا.
هاوکات د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێراق ، سوپاسی بەردەوامبوونی پشتیووانییەکانی ئەمریکای بۆ ئێراق کرد لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا و جەختیشی کردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بارودۆخی ئابووری و سەربازی و مرۆیی و گۆڕانکارییەکانی ژینگە کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر ئێراق درووستکردووە. [1]