=KTML_Bold=ڕەحمان غەریب:
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت ئیدی نۆرەی هاووڵاتییانی ئاساییە یاسا پێشێل بکات و سڵ لە لێپرسینەوە نەکات=KTML_End=
#ڕەحمان غەریب#، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لەسەر هێرشکردنە سەر پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن لە شاری #هەولێر# ڕایگەیاند کە هێزی ئەمنی ڕەسمی، ئاساییش، هەواڵگری، پێشمەرگە، کۆماندۆ و دژەتیرۆر و زێرەڤانی و پاسەوانی کۆمپانیا و پاسەوانی سیاسییەکان، تێوەگلان لە سەدان جۆری دەستدرێژی و توندووتیژی بەرانبەر ڕۆژنامەنووس و دەزگاکانی میدیا، ئینجا دەربازییان بووە لە سزا، ئیدی نۆرەی هاووڵاتی ئاساییە یاسا پێشێل بکات و سڵ لە لێپرسینەوە نەکات.
هاوکات دەشڵێت هێرش بۆ سەر پەیامنێری کەی ئێن ئێن #ئەحمەد مستەفا# لە شاری هەولێر شەرمەزار دەکەین.
لە ماوەی ڕابردوو و ئێستادا لە شاری هەولێر چەندین کەیسی جۆراوجۆری هێڕشکردنە سەر هونەرمەندان و پارێزەران و چین و توێژە جیاوازەکان تۆمارکراوون کە ڕۆڵی یاسا و دەسەڵاتە جیاوازەکان دەخاتە ژێرپرسیارەوە. [1]