خۆ پیاز نییە سەلک بکات.
پیاز: سەوزەیەکە سەلکێکی سپی یان سووری توێ توێی هەیە، لە زەویدا گەشەدەکات، پەندەکە بە باوک و کەسووکاری کچێک ئەوترێت کە کچەکەیان نەدەن بە شوو، واتە: کەڵکی ئەم بەشوونەدانە چییە، بۆ نایدەن بەدڵداری خۆی، بۆ ئەوەی بگاتە ماڵ و مێردی خۆی و ژیانی تایبەتیی دەستپێبکات.[1]