خۆ سەرم لەبەرهەتاو سپی نەکردووە.
لە کوردەواردا سەرسپی بۆ ژن و ڕیش سپیش بۆ پیاوی بە ئەزموون و بەتەمەن و دنیادیدە بەکاردێت، پەندەکە بۆ ئافرەتێک بەکاردێت کە تەمەنی هەبێت و تاڵی و سوێری دنیای چەشتبێت، لە ڕووداو و پێشهاتەکاندا پێشبینی هەبێت و سەری لێدەربکات، هەوەها پڕپەند و ئامۆژگاری بێت بۆ لاوان. [1]