خۆ خلەی بێماڵ نییە.
خلە: ناوی کەسایەتییەکی نادیارە، لە کۆمەڵگەدا لەناو خێزان و بنەماڵەدا کەسانێک هەڵدەکەون کە بێ ئیش و بێ کار دەخولێنەوە و لەتەڕ دەخۆن و لە وشک دەنوون، بوون بە بار بەسەر کەسانی دەوروبەریانەوە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە شەو و ڕۆژ بێکار بسوورێتەوە.[1]