=KTML_Bold=سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان لە لاى پەرپرسانى حزبەکەى جارێکى دیکە ئامادەیى خۆى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەڕڵەمان نیشانداوە.=KTML_End=
#ڕێواز فایەق#سەرۆکى ئێستا #19-04-2023# ى پەڕڵەمانى کوردستان بە بەرپرسانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، جارێکى دیکە ئارەزوو و خواستى ئەوەیە بۆ خولى داهاتووى پەڕڵەمانى کوردستان خۆى کاندید بکاتەوە بەمەبەستى دووبارە وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان.
ئەو خواستەى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە و یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە، کە ناوبراو پێیوایە لە کارەکەى سەرکەوتوو بووە و لەڕووى پسپۆڕى و یاساییش کەسێکى شیاوە بۆ ئەو شوێنە و جگە لەوەش پێیوایە هەندێ کار و بەرنامە کە پێویستن لە پەڕڵەمان بیکەن نەتوانراوە لە خولى پێنجەمى پەڕڵەمان جێبەجێبکرێت. [1]