حیزبێکی مارکسیستی کوردستانی ئێراقە کە لە ساڵی 2008 دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنییە.ە بە شێوازی نهێنی کاری خۆی کردووە. پاش خۆپیشاندانەکانی 2011 لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بودجەی حزبی ئەو حوکمەتەی ڕەت کردۆتەوە.
$مێژووی حزب$
ساڵی 1993 پێنج ڕێکخراوی چەپ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێراقیان پێکهێنا. لە کۆنگرەی 4ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێراقدا بڕیار درا کە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبەکە لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆیی خۆیدا خۆی ڕێکبخات. لە ساڵی 2008 کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئەنجام درا و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردران. پاشان لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی حاجی مارف وەکوو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرا.
تا ئێستا 3 کۆنگرەی بەستوە. کۆنگرەی سێیەمی بە جۆرێکی کراوە بەسترا وە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەخشکرا. ئەمەش لە میدیای کوردیدا دەنگی دایەوە، کە ئەم کۆنگرەیە بە شێوازێکی نوێ لە شێوازی کاری سیاسی لە کوردستان ئەنجامدرا.
$چالاکی$
بارەگای ڕەسمی لە شاری سلێمانییە. بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر مانگی 2 جار دەردەچێت. ڕادیۆی پێشەنگ ڕادیۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانە لە پاڕێزگای سڵیمانی.
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 2011 شارەکانی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕۆڵێکی گرنگی هەبوە لە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان.
$ڕابەرایەتی لە ئێستادا$
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی: عوسمانی حاجی مارف
ئەندامانی مەکتەب سیاسی: نەوزاد بابان، حسێن ساڵح، #بەهار مونزیر# ، خەسرەو سایە، شوکاک عەبدولستار، جەمال موحەسەن. [1]