خۆت بە گورک مەکە و مەڕیش مەبە.
گورک: ئاژەڵێکی دڕندەکی گۆشتخۆری کێوییە، کەی هەلی بۆ بڕەخسێت نێچیر دەخوات، مەڕ: ئاژەڵێکی ماڵییە، شوان بە ئارەزووی خۆی هەڵیدەسووڕێنێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ نابێت زۆر توندوتیژ بێت، زیانت بۆ خەڵک هەبێ، هەروەها نابێت زۆر بێدەسەڵاتیش بێت پەلامار بدرێی.[1]