خۆی دەمی لار بوو، ئەگەیشتە هەر کەسێک دەمێکی لێ لاردەکردەوە.
کەسی ناوەجاخ و لار لە کۆمەڵگەدا بەرهەمی پەروەردەی نادرووستی ناو خێزان و بنەماڵەیە، چونکە کەسانێکی زۆر هەن ژیانیان پڕکەمووکوڕیی و نەنگییە، بۆ سپیکردنەوەی ڕوویان، دەستی چەوریان بە خەڵکی دەسڕن. پەندەکە بە کەسێکی پڕ کەمووکوڕی دەوترێت، بگاتە هەر کەسێک نەنگی و خراپییەکانی بەسەردا ساغبکاتەوە.[1]