خۆی کرد بە ڕێوی تۆپیو.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە ئەفسانەی کوردەواردا بە فێڵباز ناسراوە، ئارەزووی خواردنی پەلەوەرە دەکات، هەر کاتێک نێچیر بخوات و ئاشکراببێت، بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت خۆی دەکات بە تۆپیو، پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێکی فێڵبازا و تەڵەکەباز ئەوترێت کە لە کارێکدا خۆی نەخۆشخستبێت بۆ ئەوەی نەیکات.[1]