خۆشیی بنۆشی، دەبێت تاڵیی قبووڵ بکەی.
بەکۆمەڵ ژیان یەکێکە لە تایبەتییەکانی ژیانکردن لای مرۆڤ، چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، لە خۆشی و ناخۆشیدا بەتەنگ یەکترەوە دەبن، پەندەکە کاتێک بەکاردێ کە دڵخۆشی کەسێک یان دۆستێک بدەیتەوە وەک ڕەفتارێکی کۆمەڵایەتی کە دوای خۆشییەک، تووشی ناخۆشی بووبێت. [1]